به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی و بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندانه‌كان، به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆیان له به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له‌و باره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه له پێناو پارێزگاریكردن له سیستمی گشتی و ئه‌منی ناوخۆیی و پاراستنی خۆپیشانده‌ران له ھه‌ندێك له‌و ده‌ستانه‌ی كه په‌لاماری ھێزه ئه‌منییه‌كان و موڵك و ماڵی تایبه‌تی و گشتییان دابوو، قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆیان راگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان رێگا به ھاتوچۆكردنی حاڵه‌ته مرۆیی و لهناكاوهكان و ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌شت ده‌كه‌ن یان بۆ ماته‌مینی چله‌ی ئیمام حوسێن سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف گوتی: ھێزه ئه‌منییه‌كان له كاتژمێر پێنجی به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا كاتێكی نادیار له ته‌واوی ناوچه‌كانی به‌غدا ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆكردنی ھاووڵاتییان و ئۆتۆمۆبێل".
گوتیشی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆكردن له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كان، عادل عه‌بدولمه‌ھدی ده‌رچووه بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و كرده تێكدهرانانهی ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی زرێپۆشی سه‌ربازی سه‌ربه سووپا له نزیك ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و خراونه‌ته دۆخی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ھه‌ر ھه‌وڵێك بۆ گه‌مارۆدان و په‌لاماردانیان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
به ھۆی خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌غدا و به‌شێك له شاره‌كانی تری عێراق كه له رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، تا ئێستا ١٢ خۆپیشانده‌ر كوژراون، له‌و خۆپیشاندانانه‌شدا له لایه‌ن به‌شێك له خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگاكان و داموده‌زگا حكوومییه‌كان و باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كان له پارێزگاكانی زیقار و میسان و نه‌جه‌ف دراوه و سوتێنراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.