له یاری لوتكه‌ی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی بارسێلۆنا دواكه‌وتنی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئینته‌رمیلانی میوانی برده‌وه
یاریزانانی ئینته‌ر به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی یاریزانانی بارسا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری، كه‌چی گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی نیراتزۆری به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی بارساو له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، لویس سوارێزی ئۆرگوایی گۆڵی به‌رامبه‌ری بلاوگڕانای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان سوارێز تۆپێكی له مێسی وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری له خوله‌كی هه‌شتاوچوار تۆماركرد‌و سێ خاڵی یاری بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.