له گه‌ڕی دووه‌می گڕوپی شه‌شه‌می چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكی میوانداری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، دۆرتمۆند به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی له خوله‌كی سیی و پێنج تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی ههشتاونۆشدا، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش دۆرتمۆند به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م و به جیاوازی گۆڵ له‌پێش بارسێلۆنای دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.