له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی پێنجه‌م و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی پڕگۆڵدا، یانه‌ی لیڤه‌رپول پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی ڕیدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی میوانی برده‌وه
له خوله‌كی نۆدا، سادیۆ مانێی سه‌نیگالی گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد، پاشان به‌رگریكاری سكۆتله‌ندی ئه‌ندرو ڕۆبێرتسۆن گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستوپێنج به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و شه‌شیشدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد
دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزانی كۆری، هوانگ هی چان گۆڵێكی بۆ ڕید بول سالزبۆرگ به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م كه‌مكرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی تیپه نه‌مساییه‌كه‌و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، یاریزانی ژاپۆنی تاكومی مینامینۆ گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی تۆماركرد، دواتر هێرشبه‌ری نۆروێژی ئێرلینگ هالاند گۆڵی سێیه‌م و به‌رامبه‌ری ڕید بولی له خوله‌كی شه‌ست به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیڤه‌رپول له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاری به‌رده‌وام بوو و له خوله‌كی شه‌ستونۆدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌م و بردنه‌وه‌ی ڕێدزی تۆماركرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی پێنجه‌م دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.