خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت، له ته‌واوی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان راگیرا و هاووڵاتیان ناتوانن خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن.
بڕیاری راگرتنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له ته‌واوی عێراق دوای خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو دێت كه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هاووڵاتیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌وره‌ها ئێواره‌ی دوێنێش، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینستاگرام و واتس‌اپ، له عێراق له كاركردن راگیراون، جگه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت كه ئه‌ویش ژێرخانی ئینته‌رنێتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
هاوكات له كاتژمێر 5ـی به‌یانیی ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له به‌غدای پایته‌خت راگه‌یه‌ندراوه و ماوه‌ی كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.