یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را له به‌یاننامه‌یه‌كدا بێرنادۆ سیلڤای پورتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌رستی تۆمه‌تباركرد به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هاورێی بنیامین میندی
برناردۆ سیلڤا له پێگه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌رو له تویتێكدا كه‌سایه‌تی بینیامین میندی فه‌ره‌نسی به كه‌سایه‌تیه‌كی كارتۆنی دانابوو كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له كۆمپانیاكانی شیرنه‌مه‌نی ئیسپانی به‌كارهاتووه، هه‌رچه‌نده برنادۆ سیلڤا ئه‌و تویته‌ی سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را سلیڤای تۆمه‌تباركرد
له‌لایه‌كی دیكه هه‌ریه‌ك له ره‌حیم ستیرلینگ و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری ستیزنێز ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی برنادۆ سیلڤایان به‌گالته‌ی نێوان دوو هاورێ ناوبرد، جێگای باسه هاورێیه‌تی نێوان میندی و سیلڤا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی له ریزی مۆناكۆ به‌یه‌كه‌وه یاریان ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.