دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له به‌غدا و زۆربه‌ی شاره‌كانی تری عێراق ده‌ستیپێكرد و به‌هۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی خسته دڵی سه‌رانی عێراقه‌وه و سه‌ركردایه‌تی ژووری عهمهلیانی عێراقیش چه‌ند بڕیارێكی نهێنی ده‌ركرد.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غداوه ژووری عه‌مه‌لیاتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌غداوه گوازرایه‌وه بۆ كه‌ركوك و پۆلیسی كه‌ركوكیش خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به پێی بڕیاره نهێنیه‌كه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش، له شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك یان مانگرتنێك له 500 كه‌س زیاتر بوو ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ لێیان بدرێت و به‌زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێبكرێت.
هه‌ر به پێی بڕیاره‌كه هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی لیوای 61 و پۆلیسی فیدڕاڵ و دژه‌تیرۆری عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك له شاری كه‌ركوكه‌وه به‌ره و به‌غدا چوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.