گه‌نمه شامی خواردنێكی به تامه كه به چه‌ندین شێوه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، جۆره‌ها سوودی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ جه‌سته، له هه‌ندێك وه‌ڵات وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی خواردن و زه‌ڵاته‌ی تایبه‌تی لێ ئاماده ده‌كرێت، له كوردستانیش به شێوه‌ی بر‌ژاو سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
گه‌نمه‌شامی نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ریخۆڵه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌كو شاف بۆ منداڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاری ریخۆڵه‌یان هه‌یه به‌كار دههێنرێتو بۆرییه‌كانی میز پاك ده‌كاته‌وه. خواردنی گه‌نمه‌شامی پێست نه‌رم و جوان ده‌كات. هه‌روه‌ها زهیتهكهیشی بدرێت له پێست نه‌رم و جوانی ده‌كات. گه‌نمه شامی كۆڵیسترۆل له خوێن داده‌به‌زێنێت و كۆڵیسترۆلی سوودبه‌خش به‌رز ده‌كاته‌وه (HDL)، هه‌روه‌ها ئاستی شه‌كر له‌خوێن داده‌به‌زێنێت و چاره‌سه‌ری ئازاره‌كانی رۆماتیزم ده‌كات وه‌كو جومگه‌ژان و هه‌وكردنی جومگه‌كان. خۆراكێكی به سووده و له‌ش چالاك ده‌كات و رێكخه‌ری گلاندی په‌ریزاده‌یه "غده الدرقیه". میزهێنهره، به‌رد و لم لا ده‌بات رێ له ئاوسان و گردبوونی ئاو له له‌ش ده‌گرێت و چالاككه‌ری له‌شه و رێ ده‌گرێت له هه‌وكردنی میزڵدان.
به‌سووده بۆ نه‌خۆشی دڵ بۆ رێگرتن له نۆره‌ی دڵ و داخستنی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ‌و رێ له خوێن به‌ربوون ده‌گرێت. له كۆرپه‌له‌ی ده‌نكه‌كه‌ی جۆره زه‌یتێك دروست ده‌كرێت كه له چێشت لێنان و پیشه‌سازی سابووندا به‌كار دێت. ئه‌م زه‌یته پێی ده‌وترێت "مازۆلا" په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه سوودی لێوه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها گه‌ڵای گه‌نمه‌شامی بكوڵێنرێت بۆ ئێشی گه‌ده و لابردنی به‌ردی گورچیله زۆر باشه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.