ماوەی سێ رۆژە، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق (بەسرە، میسان، زیقار، دیوانیە و واست) خۆپیشاندان دەستیپێكردووە.
سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق داوایهك ئاراستهی خۆپیشاندهران دهكات و داوایان لێدەکات نوێنەری خۆپیشاندەران ئامادە بن لە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی داواکانیان.
ئەم داوایەی محهمهد حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق له كاتێكدایه ماوهی سێ رۆژه هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كردووه و سەرچاوە پزیشکییە عێراقییەکاننیش رایانگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، ژمارهیهك كوژراو برینداری لێكهوتۆتهوه.
داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان و رەخساندنی ھەلی کار و نەھێشتنی بێکاری و گەندەڵی کارگێری و داراییە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، بەشێک لە خۆپیشاندەرانش دروشمی رووخانی دەسەڵاتیان بەرزکردبوویەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.