Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:21

دەستووری سوری لە نێوان رەتکردن و غیابی کورد دا

کاروان باعەدری
کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتیریش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک پێکهینانی لیژنەی دەستووری سوری رایگەیاند. بەڵام بۆ کورد غیابیکی گەورە بوو، چونکە ئەگەر بەو رێژەی کەسانەی کە هەیەتی ١٥٠ کەس دەبن لەو ١٠٠ کەسانە ٣ کەس کوردن، و دووشیان سەربە ئەنەکەسەن، و یەکێکیش سەربەخۆیە. ئاخر کورد لەو هاوکێشەیەدا تەواو دۆڕاوە، و لە دوای ساڵی ٢٠١١ـدا کورد یاریزانی سەرەکی یاریکردووە، هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی سەربازییشەوە....!!

کورد غیاب بوو یان غیاب کران؟ کورد لە شەڕی دژی داعشدا کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوون، کە هێزی قەسەدە بوو باڵی سەرەکیش یەپەگە بوو، لە ڕووی دیبلۆماسیشەوە تا رادەیەک زۆر ئەنەکەسە توانی ڕۆڵێکی باش بگێریت.

ئێستا رۆژئاوایی کوردستان کە بەرێوبەری خۆسەری پەیەدە بەڕیوەدەبات، زۆرێک ناوچە عەرەبەییەکانیش لە ژێر دەستهەلاتی قەسەدە دان، ئێستا لە ''غیاب''ـی سەرەکی لیژنەی پێکهینانی دەستوورە، ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەیە، چونکە پارچەیەکی کوردستان و باکووری رۆژهەلاتی وەڵاتیش بەدەستەوەیە.

بەرێوبەری خۆسەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا پێکهێنانی لیژنەی دەستووری رەتکردەوە کە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو. لێرە دوو بۆچۆن هەیە، یەکەم بۆچۆنیش ئەوەیە، کەوا بەشدارینەکردنی پەیەدە لە گەل هێزەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن''ئینتحاری''ــێکی سیاسی بوو، چونکە دەستوور دارێژەری سەرەکی وەڵاتە و ئامانجی نزیکەی چەرخێک بوو بەلام پەیەدە ئەو هەڵە زێرینە لە دەستدا.

بەلام لە لایەکی تریشەوە، بۆچۆنێک هەیە ئەمریکا نەیویست پەیەدە پشکداری بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیا بە هێز بکات چونکە ئێستا ساردییەک لە نێوان ئەو وەڵاتانەدا هەیە، دوای ئەو سەفەقاتانەی گەورەی چەک لە ڕووسیا، و پەیەدە خۆیشی دەزانی تورکیا لەگەلی دانانیشیت بۆیە ئەو خۆی نەخستە ئەو حالەتەوە لە پێکهێنانی لیژنەکە دووربخرێتەوە. ئەنەکەسە وەک هێزێکی نیمچە غیاب لەسوریا پشکی خۆی وەرگرتووە، وەک ئەوان دەڵین وەک حەقی خۆمان پشکمان وەرگرتووە و بە هەنگاوێکی گرنگی ژیانی سیاسی و دیبلۆماسی خۆیان بەناوی دەبەن، چونکە دوو کەس پشکدار دەبن.یەک وەک ئەنەکەسە و یەکێکیش وەک کوالیسیۆن"ئۆپۆزسیۆن".

لیژنەی دەستوور تەلمیعکردن و مکیاجکردنی رژێمی ئەسەدە یان رازیکردنی ئۆپۆزسیۆنە؟ دیمەشق بە ٥٠ نوێنەرەکانییەوە دەیەوێ بۆ رازیکردنی رووسەکان لەگەل ١٠٠ کەسی تری ئۆپۆزسیۆن و کۆمەلگایی مەدەنی و پسپۆرەکان کار لەسەر دەستووری ئیستا بکەن، بەلام ئۆپۆزسیۆن کار بۆ دروستکردنی دەستوورێکی نوێ بکات، بەلام ئەمەش مەحاڵە دیمەشق رازی بکات... لێرە خاڵی ناکۆک هەیە بۆیەش مەرج نیە ئەم لیژنەیە کارەکانی دروست رێ بکات، و سەرکەوتوو دەبێت یا خود نا؟

کاروان باعەدری

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.