Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 19:51

رێبوار تاڵەبانی: دۆخی عێراق مەترسیدارە بەرەو دابەشبوون دەڕوات

چەند رۆژێكە لەبەغدا و چەند شارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستی پێكردووە
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی پاڕێزگای کەرکووک رایگه‌یاند: عیراق بەدۆخێکی پڕ لەمەترسی تێپەڕ دەبێت، بۆیە دەبێ هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ئەو گۆڕانکاری و مەترسیانە ئامادە بکات کە لەعیراق دێتە پێشەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ پەراوێزی دیبەیتی نیشتیمانی بۆ چارەسەری کێشەی کەرکووک ڕایگه‌یاند: دۆخی عێراق مەترسیدارە بەرەو دابەشبوون دەڕوات و چارەنووسی عێراق نادیارە.
 
لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە گوتی: ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و خۆی بۆ ئەو بارودۆخە مەترسییەی عێراق ئامادە بکات، ئێستاش نازانین باروودۆخی عیراق به‌ره‌وكوێ ده‌چێت ئایا حكومه‌تی ئێستای عیراق واده‌مێنێته‌وه‌ یان نا.

لەبارەی خۆپیشاندانەکانیش، رێبوار تاڵەبانی رایگه‌یاند: لە ئەنجامی سیاسەتی خراپی حکوومەتی عێراقە و ناوچە جێ ناکۆکەکانیش باجی ئەو سیاسەتی حکوومەتەکانی عێراق دەدەن.

سەبارەت بەئەنجامدانی سەرژمێری و هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت کەرکووک، گوتی: كه‌یسی كه‌ركووک خەمی هه‌موو تاكێكی كورده‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، بەداخەوە ئه‌مڕۆ کەرکووک له‌ ڕووی یاسایی و ده‌ستوری و سیاسی و ئه‌مری واقع دۆخەکەی نائاسایی و نایاسایی و نادەستووریە زۆریش گرنگتر له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر پڕۆسەکانی سه‌رژمێری و هه‌ڵبژاردن و ئاسایی كردنه‌وه کەرکووک و ناوچەکانی تر بکرێت‌.

ماوەی چەند رۆژێكە لەبەغدای پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی عیراق، خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێكردووە و ژمارەیەكی قوربانی لێكەوتۆتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.