• گرژبوونی بارودۆخ لە عێراق و ناوچەکە لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەدا نییە .
• داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە لە چەند ناوچەیەکی عێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دیدارێكی لهگهڵ شاندێکی ئەمەریکی رایگهیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی بەڕێوە دەچن و سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنێکی باشی بۆ تەوەرەکانی گفتوگۆ هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیناتۆری ئەمەریکی تامی باڵدوین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە ستیڤن ڤەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و بارودۆخی ئاسایش لە ناوچەکە و جموجۆڵی شانە نووستووەکانی داعش تاوتوێ کران .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی بەڕێوە دەچن و سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنێکی باشی بۆ تەوەرەکانی گفتوگۆ هەیە و ئومێد دەکەین لە سەر بنەمای دەستوور بگەینە رێککەوتن. گوتیشی گرژبوونی بارودۆخ لە عێراق و ناوچەکە لە بەرژەوەندی گەلانی
ناوچەکەدا نییە .
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە جموجۆڵ و هەڕەشەکانی داعش کرد لە چەند ناوچەیەکی عێراق کە هەڕەشەی گەورە و جیددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و پێویستی بە هەماهەنگی زیاتر هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.