سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەڕێوەبەرایه‌تى تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند" كاتژمێر 5ی ئێواره‌ى ئەمڕۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیانه‌وه لە بەرزاییەكانی بانی مەقان له چه‌مچه‌مال دوو برا گیانیان لەدەستدا، كه دانیشتووى ناحیه‌ى داره‌توى شارى هه‌ولێرن .
سه‌رچاوه‌كه وتیشی" ئەو دوو كه‌سه ناوه‌كانیان (زانا مستەفا ئەحمەدو دانا مستەفا ئەحمەد)ه‌و براى یه‌كترن و خەڵكی دارەتوی شاری هەولێرن و تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری هه‌ولێر كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.