Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 18:07

سەرۆک بارزانی بروسکه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی کۆچکردوو پڕۆفیسۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ ده‌کات

داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ گیانی كاك عزه‌دین بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی ئه‌دیب و مێژووناس و کەسایەتیی ناودار، پڕۆفیسۆر دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی ئه‌دیب و مێژووناس و کەسایەتیی ناودار، پڕۆفیسۆر دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ - مان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرجەم ڕۆشنبیران و خزم و هه‌ڤاڵانی مامۆستای كۆچكردوو ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی كاك عزه‌دین بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٣ـی١٠ـی٢٠١٩

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.