له یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی ئه‌مریكا به ناوی " گۆڤاری ڕێنمایی قۆتابخانه" كه تایبه‌ته به مامۆستایانی منداڵ و هه‌رزه‌كاران:
ئاگاداربه هه‌ندێك جار ستایش كاردانه‌وه‌ی خراپیشی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ستایشی یه‌كێك بكه‌یت، له تایبهتمهندێتیهكدا له‌و كه‌سه‌دا نه‌بێت، یان زیاده‌ڕۆیی له پێداههڵناندا بكه‌یت، كه‌سانێك هه‌ن به‌تایبه‌تی له بواراری داهێنانی هونه‌ریی و ئه‌ده‌بیدا، به هۆی ستایش و ههڵنانهوه، خۆیان لێ ده‌گۆڕێت، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له قه‌واره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان تێ ناگه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك به‌له‌سه ده‌بن، ئه‌م بهلهسهبوونه كاردانه‌وه‌ی خراپی ستایشی ساخته و زیاده‌ڕۆییه.
كارین بیرنیرشتاین، كه له یه‌كێك له قونابخانهكانی ئه‌مریكا مامۆستای مۆسیقایه، پێی وایه كه: پێوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیك له نێوان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی خود و پله‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌یه، بۆیه وا پێویست ده‌كات ستایشی منداڵه‌كان بكه‌ین له پێناوی ئه‌نجامدانی ئامانجه‌كانییان، واته ستایشكردن ده‌بێت به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانیان بێت، نه‌ك به‌رده‌وام و بێ مه‌به‌ست و بێ ئه‌نجام ستایش بكرێن،ده‌نا تێكۆشان و هه‌وڵدانی منداڵه‌كان پتر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ستایش و پێداههڵنان ده‌بێت نه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ، ئامانجێكی گه‌وره. زیانی ستایشی به‌رده‌وام و له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌وه‌دایه كه منداڵه‌كان فوكس ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ستایش بكرێن، چونكه به‌م ستایشه ئاسووده و خۆشحاڵ ده‌بن، نه‌ك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت بهێننه دی، یان كردار و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ن.
ن/ د.فازل جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.