وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت هۆشداری دایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووچار توندوتیژی ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق نه‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یتی "كونا" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت هاووڵاتییانی كوه‌یت ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی نیازی گه‌شتكردنیان بۆ عێراق هه‌یه با گه‌شته‌كانیان دوابخه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی توندوتیژی و نائارامی ئاكامی خۆپیشاندانه‌كان باڵی به‌سه‌ر پایته‌خت و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراقیدا كێشاوه و ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت داوای له‌و هاووڵاتییانه‌ی وڵاته‌كه‌شی كردووه كه ئیستا له عێراقن، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه كوه‌یت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.