هاوسه‌رگیری كوڕێكی 24 ساڵه له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێكی 81 ساڵه له‌پێناو به‌خشین له خزمه‌تی سه‌ربازیی
كوڕێكی 24 ساڵه‌ی ئۆكراینی له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ڕواته خزمه‌تی سه‌ربازیی، له‌گه‌ڵ كچه مامێكی كه 57 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره هاوسه‌رگیری كرد، ئه‌م بابه‌ته سوپای ئۆكراینای خسته دۆخێكه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بكات بۆ راستی و دروستی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه.
ئه‌لیكسانده‌ر كۆندراتیوك، هاووڵاتییه‌كی 24 ساڵه‌ی ئۆكراینییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ڕواته خزمه‌تی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ كچهمامه 81 ساڵه‌كه‌ی به فه‌رمی هاوسه‌رگیری كرد، به‌ڵام ئه‌و نكۆڵی له‌وه كرد و گوتی، كه په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستانه و دێرینه و به‌وهۆیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵاتن له خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئۆكراینا هه‌موو گه‌نجێك ده‌بێت له ریزی سوپای وڵات خزمه‌ت بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆش بێت یان كێشه‌ی ساغڵه‌میی هه‌بێت و پێویستی به كه‌سێك هه‌بێت كه چاودێری بكات. كۆندراتیوك به به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچهمامه په‌ككه‌وته‌كه‌ی توانی له خزمه‌تی سه‌ربازیی ببه‌خشرێت.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌وان له گوندێكی نزیك شاری ڤینیتسیای ئۆكراینا به‌ڕێوه‌چوو.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌كان سه‌باره‌ت به‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی نێوانیان، هاوسه‌ری ئه‌لیكسانده‌ر كۆندراتیوك له وه‌ڵامدا گوتی، كه ئه‌لیكسانده‌ر مێردێكی میهره‌بانه و چاودێری ئه‌و ده‌كات، به‌ڵام دراوسێكانی ئه‌وه بابه‌ته به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌وان تا ئێستا ئهلیكساندهریان له‌و ناوچه‌یه نه‌دیوه و ئه‌وانه‌ی چاودێری ئه‌و ژنه په‌ككه‌وته ده‌كه‌ن خوشكه‌كانی، نه‌وه‌كانی و خوشكه‌زاكانی ئه‌و پیرهژنهن و هاتوچۆی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و خزمه‌تی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئۆكراینا ئه‌م پیره‌ژنه به ته‌نیا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌و گونده‌ی كه لێی نیشته‌جێیه ده‌ژیی و ته‌نیا شتێك كه له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و و كوڕه‌مامه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌و به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌یه كه ئه‌لیكسانده‌ر كۆندراتیوك له گیرفانیدا هه‌ڵیگرتووه و له هه‌ركاتێك سوپا داوای لێبكات بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی، ئه‌وا پیشانی به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌دا.
رۆژنامه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ڵێن، سوپای ئۆكراینا له باری لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه له راستی و دروستیی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ی ئه‌لیكسانده‌ر كۆندراتیوكی 24 ساڵه و كچهمامه 81 ساڵه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.