بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەیێندراوێک لەبارەی کوژرانی دایک و باوک و سێ منداڵەکانیان لە گوندێکی نزیک هەولێر بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
دەقی راگەیێندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر:-
رێککه‌وتی 3-10-2019 له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گولله کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستیشان بکرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیربکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فەریدوون کەریم رەمەزان) ئێواره‌ی 2-10-2019 هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (فەریدوون کەریم رەمەزان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی به گولله کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محەممەد نەزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەممەد 5 ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
4-10-2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.