Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 12:23

خاچی سووری نێودەوڵەتی له‌مه‌ر دۆخى عێراق نیگەرانی ده‌ربڕى

خاچی سوور: پێویستە هەموو لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن
کوردستان TV
100%


رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە دروستبوونی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەردەبڕێت. 

خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت" کوژرانی خەڵکی سڤیل و هەبوونی ژمارەیەکی زۆر بریندار لە خۆپیشاندانەکاندا جێگەی نیگەرانییە. 

کاترینا ریتز، سەرۆکی شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق رایگەیاند" دەبێت بەکارهێنانی هێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێت. پێویستە چەک و فیشەک تەنیا وەک دوایین ئامراز بەکاربهێندرێت و بۆ نەهێشتنی هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ژیان بێت". 

خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت، لە چاودێریکردنی بارودۆخەکە بەردەوامە و پێویستە هەموو لایەنەکانیش دان بەخۆیاندا بگرن. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.