موقتەدا سەدر، نوسراوێك ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی سائیرون دەكات بەوەی كە بەشداری كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق نەكەن تاوەكوە ئەو كاتەی حكومەت بەرنامەیەكی نەبێت كە خەڵك و مەرجەع لێی رازی بێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نوسراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەندامانی هاوپەیمانێتییەكەی بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق نەكەن كە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت و دەڵێت" داوا لەئەندامانی هاوپەیمانێتی سائرون دەكەم ئەندامێتی خۆیان لەپەرلەمان هەڵپەسێرن".
سەدر ئەوەش دەخاتەڕوو، هەتاوەكو حكومەت بەرنامەیەكی نەبێت كە خەڵك و مەرجەع لێی رازی بێت، هیچ ئەندامێكی سائیرون بەشداری كۆبوەنەوكە نەكەن.
هاوكات پەرلەمانتارانی سائیرونیش بەپێی هەواڵی میدیاكان، داواكەی سەدریان قبوڵ كردوە و بایكۆتی كۆبونەوەكەی سبەینێ شەممە ناكەن كە پەرلەمانی بڕیارە پەرلەمانی عیراق لەبارەی داواكاری خۆپیشاندەرانەوە ئەنجامی بدات.
لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، لە رۆژی سێشەممەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردووە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا، دەیان خۆپیشاندەر كوژراون و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.