Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 12:22

نەتەوە یەکگرتووەکان له‌سه‌ر دۆخى عێراق هاته‌ ده‌نگ

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەست لەناو دەست بنين
کوردستان TV
100%


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق خۆشحاڵیی دەربڕی بە پەیامەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جەخت لەسەر پێویستیی یەكڕیزی و دیالۆگ و كاركردن دەكاتەوە.

جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: عێراقییەكان لە رابردوودا بەسەر گرفتى زۆر سەختدا سەركەوتوبوون و ئیرادە و گیانی یەكڕیزی سەركەوتو بوو لەدژی داعش، ئەگەر عێراقیەكان دەیانەوێ وڵاتێكی گەشەسەندو و گشتگیر و خۆڕاگر بنیات بنێنەوە، ئەوا هەمان یەكڕیزی پێویستە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت.

هەر لەو بەیاننامەیەدا بلاسخارت جەخت لەوە دەكاتەوە، بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكە دەبێ كاری هەرەلەپێشینە بێت لەپێش هەمو بابەتەكانی تر پێویستە خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەست لەناو دەست بن بۆ بەرگریكردن لەو سەركەوتنانەی كە بە ئازار بەدەستهاتون دەبێ دیالۆگ رێگە خۆش بكات بۆ تێگەیشتن و ئاشتەوایی و بەرەوپێشچون.

وتیشی: داواكارییە لەمێژینەكان داواكاریی رەوان بۆیە ئەنجامی خێراو هەستپێكراو گرنگی زۆریان دەبێت بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی شەقام لە هەمان كاتیشدا دەتوانرێت پێشبینی چارەسەری خێرا و بەپەلە بكەین لە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكانى ئێستادا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.