ئالان حه‌مەسه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایدهگهێنێت بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ-ی کۆچکردوو، بڕیاردرا که یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەناوی خوالێخۆشبووەوه بکرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، له پای رۆڵی گەورەی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ له خزمەتی زمانی کوردی و پەروەرده و زانست دا ئەو بریارەى داوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راسپێردراوە.
رۆژى 5 شه‌ممه3ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، پڕۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ نووسه‌ر و ڕووناكبیری كورد له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.