Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

یۆنان داوای لە تورکیا کرد بەرپرسیارێتی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنی پەنابەران بەرەو یۆنان بگرێتە ئەستۆ

داوا ده‌كات ڕێککەوتنی نێوان ئەوروپا و تورکیا بخاتەوە کار
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیری یۆنان کریۆکۆس میتسۆتاکیس داوای لە تورکیا کرد بەرپرسیارێتی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنی پەنابەران بەرەو یۆنان بگرێتە ئەستۆ و ڕێککەوتنی نێوان ئەوروپا و تورکیا بخاتەوە کار بۆ ئەوەی ئەسینا بتوانێت پرۆسەی گێرانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە خێرا بکات. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان گوتی وڵاته‌كه‌ی کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر بەهۆی ئەوەی وەکو دەروازەی ئەورپایە بۆ ئەو پەنابەرانەی لە کەنارەکانی تورکیاوە بەرەو ئەورپا دەڕۆن. ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێجشەممە ڕایگەیاند ئەو کەسانەی بە ڕێگای تورکیاوە دێنه‌ یۆنان زۆربەیان هاووڵاتی ئه‌فغانی و سوورین کە لە مانگی ئه‌یلولدا ژمارەیان گەیشتە ده‌ هەزارو دوو سه‌د و په‌نجا و هه‌شت کەس. 

دەشڵێت ئەمە زۆرترین ژمارەیە لەوەتای ساڵی دوو هه‌زار و شانزه‌ کاتێک کە ژمارەی پەنابەران تۆماریان شکاند. 

پێشتریش سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرەتای مانگی نۆدا هەڕەشەی کرد ڕێگە بدات شەپۆلێکی تری پەنابەر بەرەو ئەروپا بڕۆن ئەگەر هاوکاری نێونەتەوەیی پێ نەگات.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.