له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی گرانادا ده‌كات
ڕیال مه‌درید خاوه‌نی پازده خاڵه‌و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، گراناداش ئاستێكی باشی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا پێشكه‌شكردووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چوارده خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت، ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و هه‌ردوو یاریزان گاریس به‌یل و جێمیس ڕۆدریگز پێكانیان به ته‌واوی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، به‌ڵام مارسێلۆ هێشتا قۆناغه‌كانی چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی ته‌واو نه‌كردووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریگاكان
زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی یاری به‌رامبه‌ر گرانادا ڕایگه‌یاند، له‌م یاریه وه‌ك پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ڕووبه‌ڕووی تیپی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م ده‌بینه‌وه كه ئه‌مه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، زێدان گوتیشی، گرانادا له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌شده‌كات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای كه‌می كات بۆ مه‌شق و ئاماده‌كاری، به‌ڵام به ته‌واویی بۆ یاریه‌كه ئاماده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.