له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر دوو و سی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی تۆتنهام ده‌بێته میوانی برایتۆن
له‌باره‌ی یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری تۆتنهام له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز له‌م یاریه ده‌توانن كاریگه‌ریه‌كانی دۆڕانی سه‌ختیان له‌به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له چامپیۆنس لیگ كه‌م بكه‌نه‌وه
پۆچیتینۆ گوتیشی، یاریزانان له ئێمه باشتر هه‌ست به سه‌ختی دۆڕانی پێشووی تیپه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ربكه‌ون و به‌مه‌ش ده‌توانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و كه‌موكوڕیه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌دی ئه‌وا مه‌حاڵه بتوانین ئاستی یانه‌كه‌مان باشتر بكه‌ین، جێگای باسه تۆتنهام به كۆكردنه‌وه‌ی یازده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.