له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ژاپۆن، یانه‌ی گامبا ئۆساكا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كۆنسادۆل ساپۆرۆی میوانی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان شوكوراتا گۆڵێكی بۆ گامبا ئۆساكا تۆماركرد، پاشان یاریزان ئاكیتۆ تاكاگی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی شه‌ستویه‌ك به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی حه‌فتاشدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ئیدمیلسۆن جونیۆر خاوه‌ن ماڵی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دواتر یاریزان هیروكی فوجیهارو گۆڵی چواره‌می گامبا ئۆساكای له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شت تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان كازوما واتانابێ گۆڵی پێنجه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی گامبا ئۆساكا له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كۆنسادۆل ساپۆرۆش به چل خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.