دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌رزشی ئێران بڕیاریاندا، ڕێگه به ئافره‌تان بده‌ن ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كانی تۆپی پێ بن، ژماره‌یه‌كی زۆری خانمانی ئه‌و وڵاته بلیتی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیایان كڕیووه
یاریه‌كه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی ئازادی له تاران و له‌میانی پاڵاوتنی هاوبه‌شی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌رو جامی ئاسیای دووهه‌زاروبیستوسێی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، ئافره‌تانی ئێران شه‌ش ڕۆژ پێش یاریه‌كه به شێوه‌یه‌كی فراوان ڕوویان له بنكه‌ی فرۆشتنی بلیته‌كان كردووه‌و نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌و بلیتانه‌یان كڕیووه كه بۆ خانمان ته‌رخان كراوه‌و ژماره‌یان پێنج هه‌زار بلیته، ئاژانسه‌كه ئاشكرای كرد كه ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوو ئافره‌تانی ئێران به‌رده‌وام بن له سه‌ردانیكردنی بنكه‌ی فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كه، ئه‌وا به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته ناچار ده‌بن به‌شێكی فراوانی په‌یژه‌كانی یاریگای ئازادی بۆ خانمان ته‌رخان بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یان له پیاوان زێتر بێت
جێگای باسه له تشرینی دووه‌می پارساڵ و بۆ یه‌كه‌م جار له دوای نزیكه‌ی چل ساڵ، به‌رپرسانی ئێران ڕێگه‌یان به به‌شێكی خانمان دا ئاماده‌ی بینینی یاری هاتنی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بن كه له یاریگای ئازادی و له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێرس پۆلیس و كاشیما ئه‌نتلێرسی ژاپۆنی به‌ڕێوه‌چوو و جیانی ئینفانتینۆی سویسری سه‌رۆكی فیفا ئاماده‌ی یاریه‌كه بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.