Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:26

له‌ رۆژی جیهانی ئاژه‌ڵان پشکنین بۆ چه‌ند سه‌گێک کرا

پشكنین بۆ چه‌ند سه‌گێك كرا
کوردستان TV
100%

له‌ رۆژی جیهانی ئاژه‌ڵان به‌ دروشمی پاراستن و جوانی ژینگه‌ ببنه‌ دۆستی ئاژه‌ڵه‌كان، دووربن له‌ ئازاردانیان، له‌ ڕێگه‌ی تیمێك پشكنین بۆ چه‌ند سه‌گێك كرا.

نیاز عه‌بدوڵا عارف، چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند" له‌ڕۆژی جیهانی ئاژه‌ڵان بوو ویستم خزمه‌تێكی بچوك به‌ هه‌ندێك ئاژه‌ڵ بكه‌م به‌ئاماده‌كردنی خۆراك بۆیان و پشكنینی پزیشكی بۆ ئاگاداربوون له‌ ته‌ندروستیان، بۆیه‌ ماڵێك كه‌ نزیكه‌ی 50سه‌گیان هه‌بوو سه‌ردانمان كردن و پشكنینمان بۆ سه‌گه‌كان كرد.

نیاز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" له‌م كاره‌مدا ته‌نها نه‌بووم هاوڕێ له‌گه‌ڵ د.عبدولقادر، پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و پزیشكانی هاورێی، ڕێكخراوی ئاژه‌ڵپارێزانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك لاوی خۆ به‌خش و هه‌ڤاڵانم له‌ ناوه‌ندی باڵای سلێمانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامدا هیواداریشم ئێمه‌ی مرۆڤ ئاژه‌ڵه‌كانمان خۆشبوێن و ببینه‌ دۆستیان و نمونه‌ی مرۆڤایه‌تی پیشانبده‌ین.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.