له گه‌ری یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ئاسفیل لیۆنی فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ده سال دوور بوو له خوله‌كه و گه‌رایه‌وه بۆ ركابه‌ریه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی تۆمار كرد .
ئه‌مه یه‌كه‌م یاری نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه بو له ماوه‌ی پازده سالی رابردوو ، له هه‌ردوو ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م یانه یۆنانیه‌كه ئاستی باشتر بوو به‌لام له گێمی دووه‌م و له هه‌ردوو نیوه‌ی سێیه‌م و چواره‌م یانه‌ی ئاسفێل كۆنترۆلی یاریگای كرد‌و دواجار توانیان یاریه‌كه له سوودی خۆیان ته‌واو بكه‌ن به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو دوو خال به‌رامبه‌ر به شه‌ست و سێ خال یاریه‌كه ببه‌نه‌وه .
یاریزانی ئه‌مه‌ریكی جۆردان تایلۆر به ته‌نها شازده خالی بۆ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه تۆمار كرد كه له نێوانیان سێ جار توانی هاویشتنی سێ خالی به‌ده‌ست بێنێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ یانه‌ی ئاسفێل تا ركابه‌ری تیپه به هێزه‌كانی ئه‌وروپا بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.