ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و خۆپیشاندانانه له‌سه‌ر بودجه و مووچه‌ی كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه: بودجه و مووچه‌ی كوردستان ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌قۆناغێكی سستدا ده‌ڕوات له‌عێراق به‌هۆی ئه‌و سستیه‌ی كه‌هه‌یه، له ئێستادا كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست كراوه بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با به‌ڵام لانی كه‌م شه‌ش مانگ بۆ ساڵێكی پێده‌چێت، خۆپیشانده‌ریش ئه‌وه نازانێت، ده‌بوایه كاتی خۆی بكرایه، له‌كاتی خۆیدا ئاماژه به‌وه‌كرا ئه‌م دۆخه وای لێدێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بوون ئایا حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت به‌بیانووی جێ به‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاری و داواكاری خۆپیشانده‌ران بودجه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت؟
له‌وه‌ڵامدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ئابوری و دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌و بڕوایه‌دا نیم حكومه‌تی عێراقی شتی وابكات، چونكه نایه‌وێت كێشه‌كه بكات به دوو كێشه، هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدی ئێستا ئه‌وه به‌ده‌ستكه‌وتی خۆی ده‌زانێت كهتوانیوێتی كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه نایه‌وێت له‌ناو په‌رله‌مان 50-60 په‌رله‌مانتاری لێ ڕاست ببێته‌وه و هه‌میشه باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن، من خۆم عادل عهبدولمههدیم ڕووبه‌ڕوو بینیوه ئه‌وه‌ی به ئاشكرا گوت كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ست نابات بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌مساڵدا، بۆیه ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم به‌هیچ جۆرێك ئه‌م خۆپیشاندانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌مساڵدا نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.