Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:33

هه‌زاران هه‌وڵی هاککردن ده‌ستنیشانکران

لەلایەن مایكرۆسۆفت
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای ئه‌مریكی بواری ته‌كنه‌لۆژیا مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، هه‌زاران هه‌وڵی هاككردنیان ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دووهه‌زار و بیستی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ و له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڵاوی كرده‌وه‌، به‌م دواییانه‌ چالاكی گرنگیی سایبه‌ریی گرووپێكمان تێبینی كردووه‌ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌. 


باس له‌وه‌ش كراوه‌، كه‌‌ له‌ مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولدا، ناوه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و حه‌وتسه‌د هه‌وڵی هاكك كردن دراوه‌ و دواتر هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر دووسه‌د و چل و یه‌ك هه‌ژماری تایبه‌ت‌. تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ژماره‌كان تایبه‌تن به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا. 

مایكرۆسۆفت راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌م زانیارییانه‌ بۆیه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ پێمان وایه‌ گرنگه‌ شه‌فاف بین له‌باره‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكدانی پرۆسه‌ دیموكراتییه‌كان، پێویسته‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ چاوكراوه‌تر بین و هه‌نگاوی پێویست له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه‌ بهاوێژرێت.   
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.