هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش به سهرۆكایهتی ئەمریكا داوای لەسەرجەم لایەنەكانی عێراق كرد سنوورێك دابنێن بۆ ئەو گرژی و توندوتیژییەی كە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو كەوتنەوە، هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕیووە كە لە خۆپیشاندانەكاندا ژمارەیەك مەدەنی و كارمەندی ئەمنی بوونەتە قوربانی.
هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئاماژەی بەوە شكردووە بەردەوامە لە بەداوداچوونەكانی بۆ ئەو راپۆرتانەی كە لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاودەكرێنەوە. ڕاشیانگهیاند كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێكی سەرەكیی هەموو کەسێکە، بەڵام نابێت بە هیچ شێوەیەك توندوتیژی تیادا بەكار بهێندرێت، هەروەها بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و سامانی گشتی و تایبەت دهبێت پشت بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق ببهسترێت. ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئاماژەی بەوەكردووە كە بوونی لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتە و جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ راوەدوونانی چەكدارانی داعش و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.