Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 14:06

ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کانی عێراق بۆ 93 کوژراو و4 هه‌زار بریندار به‌رزبوویه‌وه‌

هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی كووشتن به‌هۆی نیشانه‌ شكێنه‌وه‌ له‌ دژی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویداوه‌
کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ندی عێراق بۆ نه‌وه‌د و سێ كوژراو و نزیكه‌ی چوار هه‌زار بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، نه‌وه‌د و سێ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تا ئێستا كوژراون و سێ هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت كه‌سیش بریندار بوونه‌. 

پێشووتریش شانه‌ی ئه‌منیی كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌ رایگه‌یاندبوو، هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی كووشتن به‌هۆی نیشانه‌ شكێنه‌وه‌ له‌ دژی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویداوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌كوو هه‌وڵیك بووه‌ بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ئاڵۆزتر كردنی دۆخه‌كه‌.

 به‌ پێی به‌یاننامه‌ی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق له‌ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی له‌ شاری به‌غدا دوو خۆپیشانده‌ر و دوو له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هۆی ته‌قه‌ نیشانه‌ شكێنه‌وه‌ كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.