دوای ئه‌وه‌ی فاتیح یه‌ڵدز،باڵیۆزی توركیا له عێراق له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، سێ وڵاتی دیكه‌ش داوا له هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن داوای له هاووڵاتیانی كردووه له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی كه له ئێستادا عێراقی پێ تێپه‌ڕده‌بێت سه‌ردانی ئه‌و وڵات نه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌عێراقن به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت داوای له‌هاووڵاتیانی كردووه كه به‌نیازن گه‌شتی عێراق بكه‌ن، گه‌شته‌كانیان بۆ كاتێكی دیكه دوابخه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كردووه كه تا بارودۆخی ئه‌منی ئاسایی نه‌بێته‌وه، گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.