Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 14:06

کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق به‌رێوه‌چوو

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک وەزیران کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عێراق

بەرھەم  ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران تەئکیدیان کردەوە لەسەر بەدیھێنانی خواستەکانی گەنجان و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاوەن لە توندوتیژی.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/١٠/٥ لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران.

لە دیدارێکدا تەئکیدکرایەوە لەسەر بەدیھێنانی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران و دابینکردنی خواستەکانی گەنجانی عێراق کە زامنی ژیانێکی شکۆمەند بکات بۆ گەنجان و ھاووڵاتیان، ھاوکات جەخت کرایەوە لەسەر لێپێچینەوە لەو کەسانەی توندوتیژیان کردووە بەرامبەر خۆپیشاندەران، ھەروەھا پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەلامەتی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان بۆ  ڕێگریکردن لەو تاوانبارانەی کە دەستڕێژی گولەیان کردووە بە ناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکاندا.

ھەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا  لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ رووداوەکانی ئەم دواییە، کە زامنی بەرژەوەندی گشتی و ئارامی وڵات بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.