Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 23:07

پەرلەمانی کوردستان: جەژنی جەما له‌ میر و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی پیرۆز دەکەین

پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی دەکات
کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما، بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە بەبۆنەی جەژنی جەما جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز میری ئێزیدیان و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەما کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات تاکو ۱۳ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، ئومێدەوارین ببێتە جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان ، لە ساڵانی ڕابردوو کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی ،هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٥ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.