Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 18:07

باندێکی شه‌ش که‌سی به‌ 15 کیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکران

ماددەیەكی ترسناكەو یەكەمجارە ڕەوانە بكرێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان، دەستی بەسەر 15 كیلۆ و 50 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین داگرت و ماددەیەكی ترسناكەو یەكەمجارە رەوانەی بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرایكرد؛ لە لایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، دەست بەسەر (15) كیلۆ و (50)  گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین گیراوە، كە ماددەیەكی ترسناكەو یەكەمجارە رەوانەی بكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەهۆیەوە شەش تۆمەتباری ئێرانی دەستگیركراون كە یەكێكیان ئافرەتە و ماددەكەیان لە ناو جانتایەكی جل و بەرك شاردبۆوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش باسكراوە، كە تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

کیتامین ناوە بازرگانییەکەی (کیتالارە)، بریتییە لە دەرمانێک بە گشتی بەکاردێت بۆ سڕكردنی ئاژەڵان و بۆ بێھۆشکردن لە نەشتەرگەری منداڵاندا و لە نەشتەرگەرییە گۆڕەپانییەکاندا، ئەگەر بێت و بە شێوەیەكی نازانستی بەكار بهێنرێت مەترسی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.