Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 18:07

سەرۆک بارزانی سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرۆک بارزانی له‌ ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆک بارزانی سوپاسی خەڵکی دهۆک و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد بۆ ئەوڕۆڵەی هەیانبوو لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش.

ڕۆژی شەممە 5ـی 10ـی 2019 سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆك سەردانی بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و لەلایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی و ئیداریی سنووری لقی یەک پێشوازی لێکرا.

لەو کۆبوونەوەیەكدا سەرۆک بارزانی لە ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.

لە بەشێکی تری دانیشتنەکە دا سەرۆک بارزانی سوپاسی خەڵکی دهۆک و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد بۆ ئەوڕۆڵەی هەیانبوو لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد.

هەروەها سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵک.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.