نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق داوای كرده‌وه توندوتیژییه‌كان ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌و به‌رپرسانه سزا بدرێن كه په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن .
جینین هینیس بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هه‌ست به ناره‌حه‌تییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان گیانیان سپارد و هه‌ندێكیش بریندار بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستێت .
داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه توندوتیژی بوه‌ستێنن و بیربكه‌نه‌وه و گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی له سه‌رتاسه‌ری عێراق باڵ بكێشێت .
شایانی باسه له ماوه‌ی 4 رۆژی رابردوودا زیاتر له 104 كه‌س كوژراون و 4 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون
سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.