سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌ممه‌دا، خۆپیشانده‌ران له شاری زیقار باشوور عێراق ئاگریان له نۆ باره‌گای حزبی شیعه و گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی لۆكاڵی به‌ردا.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی فریاكه‌وتنی زیقار، ملازم محه‌مه‌د جه‌میل راگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له باره‌گاكانی رێكخراوی به‌در به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌ركردایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی و سه‌رایا خوڕاسانی به سه‌ركردایه‌تی عه‌لی ئه‌سه‌دی، به‌ردا.
گوتیشی: خۆپیشانده‌ران ئاگریان له نووسینگه‌ی حزبی فه‌زیله به سه‌رۆكایه‌تی حوسێن موسه‌وی و ده‌عوه‌ی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالكی و ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم و حزبی شیوعی به سه‌رۆكایه‌تی رائید فه‌همی، هه‌روها نووسینگه‌ی په‌رله‌مانتاری حزبی ده‌عوه، خالید ئه‌سه‌دی-یان له شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار به‌ردا، هاوكات خۆپیشانده‌ران ئاگریان له باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌هوار به‌رداوه.
لای خۆیه‌وه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی كه‌ریم نائلی راگه‌یاندووه، خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م باره‌گای پارته سیاسییه‌كان و نووسینگه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان له شاری ناسڕییه سووتاند.
نائلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئێستادا هیچ باره‌گایه‌كی حزبی له ناسڕییهدا بوونی نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای دیوانییه رایگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڕووی خۆپیشانده‌ران له ناوه‌ڕاستی شاری دیوانییه باشووری عێراق، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌ممه له شاری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژران، به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ١٩ كه‌س، تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته زیاتر له 100 كوژراو زیاتر 3000 له بریندار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.