ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه و له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی دوای پێكهاتنی و ڕاگه‌یاندنی بۆ جاری چواره‌مه كۆده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌شی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا و چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ش له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.