راگهیاندنى بزووتنهوهى گۆران بڵاوی كردهوه كه ئاهەنگ عارف ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بوو لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان و دانیشتوی شاری هەولێر بوو، ئەمشەو بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
راشیدهگهیهنن ، كه فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند به بۆنهی کۆچی دوای خاتوو ئاههنگ عارف، پهرلهمانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە خولی سێیەم، پرسهو سهرخۆشی له خۆمان و کهس و کارو هاوڕێیانی خاتوو ئاههنگ دهکهین له خودای گهوره داواکارین بهههشت جێگای بێت.
ئاهەنگ ساڵی (1956) لە شاری هەولێر لەدایك بوە و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بو لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بو لە ئیدارەی سلێمانی و هەروەها لە رێكخراوەكانی (فاو) و (هابیتات) كاری كردوە و چەند ساڵێك ئەندازیاری سەرپەرشتیار بوە لە بنكەی ئەندازیاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر و هەروەها ماوەی چەند ساڵێک لە شارەوانیی هەولێر خزمەتی كردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.