له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه ترافیك لایتی عه‌نكاوه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌خرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ترافیك لایته‌كه داده‌خرێت له‌مه‌ودوا ده‌بێته دووڕیان و ترافیك لایت نامێنێت.
هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه داخستنه‌كه وه‌ك تاقیكاری و تێسته، له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریی داخستنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی، ئه‌وا ترافیك لایته‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له شۆفێران و هاووڵاتیانیش ده‌كات، كه پابه‌ندی داخستنه‌كه بن و جگه له شوێنی دیاریكراو، له هیچ شوێنێكی دیكه پێچ نه‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.