به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیل، ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی هێرش نه‌بردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداودا له دانوستاندایه.
ئاماژه به‌وه كراوه كه ئیسرائیل ده‌ستپێشخه‌ری هه‌وڵه‌كه‌ی كردووه و مانگی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یسرائیل كاتز له په‌راوێزی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو گفتوگۆی كردووه.
له گفتوگۆكاندا لایه‌نه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی گرووپی كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی رێككه‌وتنی هێرش نه‌بردن.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه دروست ده‌كه‌ن و ده‌رگای هاریكاری له زۆر بواردا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه نه‌كراوه به ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو كه ئیسرائیل به‌نیازی واژووكردنی رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵیان و تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هیچ جۆره روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه.
یسرائیل كاتز له تویته‌ردا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو له نیویۆرك و له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێكی كه‌نداو كه خاوه‌نی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نین چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده ئیسرائیل خاوه‌ن په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا نزیكبوونه‌وه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كاندا بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی هه‌موولایه‌ك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.