ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆبووه‌نه‌وه.
لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی دروشم و په‌یڕه‌و و پرۆگرامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی دوای پێكهاتنی و ڕاگه‌یاندنی بۆ جاری چواره‌مه كۆده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌شی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا و چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ش له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.