Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 18:07

لە رێگای دوکان پیرەمەگروون پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا و قوتابیه‌ک گیانی لەدەستدا

18ی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%


به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی قوتابیان له‌ رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون، قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پاسێكی قوتابیان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون له‌ نزیك گوندی كۆته‌ڵ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18 قوتابی دیكه‌ش برینداربوون.

گوتیشی، پاسه‌كه‌ رۆژانه‌ قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی پیرەمەگروون دەگوازێتەوە و له‌ رێگا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.