Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 18:07

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا به‌ چڕی ناوچه‌ی نه‌هلێ له‌ سنووری ئامێدی بۆردومان کرد

تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ نه‌زانراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


بۆ جارێكی دیكه‌، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا به‌ چڕی گوندێكی كریستیان نشینیان له‌ سنووری قەزای ئامێدی حه‌وت جار بۆردومانکرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان تیڤی له‌ ناوچه‌كه،‌ كاتژمێر 7:30ی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئه‌شكه‌وتی گوندی هیزانا بن تاتای ده‌ڤه‌ری نه‌هلێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.

به‌پێی زانیاری هۆكاری ئه‌م بۆردومانه‌كه‌ش بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌،  ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومان ئاشكرا نه‌كراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.