Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 15:41

به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانى عێراقه‌وه‌ 100 که‌س کوژراون و 3 هەزارو 991 کەسیش بریندار بوون

دوایین ئامارى کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ئامارى کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2019، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایده‌گه‌نێت، كه‌ لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئه‌مرۆ 100 خۆپیشاندەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 3 هەزار و 991 کەسیش بریندار بوون.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژا خۆپیشاندانی به‌رفراوانى هاووڵاتییانى عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکە دەستیپێکردووه‌و هاوولاتیان داوای چاکسازی و بنه‌بڕكردنى گەندەڵی و بێکاریی ده‌كه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/10/2019، رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئۆفیسی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: "سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێك داوه‌ بۆ چاكسازیی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ یاریده‌ده‌رانی ئاماده‌كراوه‌ و خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌بو جیهاد هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كه‌ی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران دیارترین كه‌سه‌كانن له‌ تیمی چاكسازییه‌كه‌دا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.