وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە گرنگییەوە چاودێریی خۆپیشاندانەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق دەکەن و داوای بنبڕکردنی ئەو هۆکارانەش دەکات، کە بوونەتە مایەی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی عێراق.
لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پاڵپشتیی خۆی بۆ مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە نیشان داوە و رایگەیاندووە، دەبێت هێزە ئەمنییە عێراقییەکان وەڵامی گونجاوی خۆپیشاندەران بدەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەکانی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی وڵاتەکەی نیشان داوە و بەپێویستی زانیوە ئەو هۆکارانە بنبڕ بکرێن، کە بوونەتە مایەی ئاڵۆزی، ناکۆکیی سیاسیی و نەتەوەیی و خۆپیشاندان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2019، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدهگهنێت، كه لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئه‌مرۆ 100 خۆپیشاندەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 3 هەزار و 991 کەسیش بریندار بوون.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژا خۆپیشاندانی به‌رفراوانى هاووڵاتییانى عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکە دەستیپێکردووهو هاوولاتیان داوای چاکسازی و بنه‌بڕكردنى گەندەڵی و بێکاریی ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/10/2019، رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئۆفیسی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه رایگه‌یاندووه: "سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێك داوه بۆ چاكسازیی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی ئاماده‌كراوه و خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه له ئه‌بو جیهاد هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كه‌ی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران دیارترین كه‌سه‌كانن له تیمی چاكسازییه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.