سبەی دووشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە بەغدا و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوەو دواتریش سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەبارەی سەردانەکە و کۆبوونەوەکانی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویان هەیە و مێژووی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی جاران و ئێستاش هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندی بازرگانی بەهێز لەنێویاندا هەیە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا سهردانى ههرێمى کوردستان دهکات
سبەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا دەگاتە بەغدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.